به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی شه‌ڕو ده‌مه‌بۆڵه‌ی نێوان دوو ئامۆزادا، كه به‌ڕه‌گه‌ز كوردی ڕۆژئاوای كوردستانن یه‌كێكیان به‌چه‌قۆ كوژرا.
ڕاشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس ته‌رمی كوژراوه‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكه دادوه‌ری له شاری سلێمانی كرا .
له ڕاگه‌ێنراوه‌كه‌دا هاتووه كوژراوه‌كه ناوی (ف، ئ، ی) له‌دایكبوی ساڵی 1984 و پیشه‌ی كاسبه‌و خه‌ڵكی قامشلۆی رۆژئاوای كوردستانه‌و له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی باریكه له عه‌ربه‌ت نێشته‌جێبووه.
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگه‌یاندووه: له ئێستاشدا له لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ته‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و زانیاری پێویست له به‌رده‌سته بۆ ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كه‌و هێزه‌كانی پۆلیسیش به‌دوای بكوژه‌كه‌وه‌ن بۆ ده‌ستگیر كردنی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.