ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9 ى ته‌موزی 2018 ، په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنى ژماره 4 ى ئاسایی خولى به‌هاره به‌ڕێوه‌ده‌بات
لهڕاگهیاندراوێمدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، لهبانگهێشتنامهیهكدا ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان بانگهێشتى ته‌واوى ئه‌ندامانى ده‌كات له‌فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر دانیشتنى ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان :
ده‌قى به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (4)ی ئاساییی خولی به‌هاره
خاڵێكی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه تایبه‌ته به‌گفتوگۆیه‌كی كراوه سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (20) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره (4)ى خولى به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ى پێشنــــیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 9/7/2018 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی بیرۆكه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به (كێشه‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می جوتیاران) له‌لایه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌رێز (د.خلف أحمد).
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م پرۆژه یاسا و بریارانه‌ی خواره‌وه به‌پێى مادده‌ى (71) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو بكرێت:
1ـ پرۆژه یاسای (هه‌مواری یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره(87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
2ـ پرۆژه یاسـای (هه‌مواری یاسـای ژماره (3)ی ساڵی 2012 یاسای رێگا گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
3ـ پرۆژه بریاری (ته‌ملیككردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له سنووری شاره‌وانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
سێیه‌م: گفتوگۆیه‌كی كراوه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانى ده‌سته‌ی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی.
چوراه‌م: گفتوگۆكردنى (په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان) كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێى بڕیارى ژماره (26)ى ساڵى 2014 و، بڕگه‌ى (8) له مادده‌ى (په‌نجا و شه‌شه‌م)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو و، پاڵپشت به مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.