دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئارامی چه‌مچه‌ماڵ به دوای ده‌ستگیركردنی 2 داواكراو ده‌كه‌وێت كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان له لایه‌ن دادگاوه بۆ ده‌رچووه، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له نێوان ئه‌و 2 داواكراوه و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له لیژنه‌ی ئارامی ڕووده‌دات و به هۆیه‌وه 7 كه‌س بریندار ده‌بن.
شه‌وی ڕابردوو له شاری چه‌مچه‌ماڵی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی له ئاكامی شه‌ڕه ته‌قه له نێوان 2 داواكراو له لایه‌ن دادگاوه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه 7 كه‌س كه 6 كه‌سیان سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كاننی پۆلیس و ئاسایشن، كه‌سه‌كه‌ی تریش یه‌كێكه له داواكراوه‌كان بریندار ده‌بن و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كرێن، له پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه 2 له برینداره‌كان كه یه‌كێكیان سه‌ر به هێزه‌ى ئه‌منییه‌كانه و برینداره‌كه‌ی تریش یه‌كێكه له داواكراوه‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی ده‌كرێن.
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت به بڕیارێك له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم لیژنه‌ی ئارامی پێك هێنرا بۆ پارێزگاری كردن له سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان و ده‌ستگیركردنی ئه‌و داواكراوانه‌ی كه له لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه، هه‌روه‌ها بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌كی بێمۆڵه‌ت هه‌ڵده‌گرن و ئۆتۆمبیلی جام ڕه‌ش و بێ تابلۆیان پێیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.