بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل سه‌باره‌ت به پرسی ده‌رچوونی ئێران له سوریا رایگه‌یاند كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا دووباره سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كه‌م و له‌كاتی دیدار له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری روسیا پرسی ده‌رچوونی ئێرانی له‌گه‌ڵدا تاوتوێ ده‌كه‌م.
ناتانیاهۆ رۆژی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد كه به‌نیازه له‌م هه‌فته‌یه‌دا له مۆسكۆ دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری روسیا بكات.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌وان له دیداره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كاندا باس له درێژه‌پێدانی هاوكارییه ئه‌منییه‌كان و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له درێژه‌دا وتی: له دیداری ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو پرس له‌گه‌ڵ پۆتین ده‌خه‌مه به‌رباس كه بۆ ئیسڕائیل بنه‌ڕه‌تیی و گرنگن، یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه ئێمه بوونی ئێران و میلیشیاكانی سه‌ر به‌وان له‌ناو خاكی سووریادا له نزیك یان له دووریی سنووره‌كانمان به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكه‌ین. دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ سووریا و هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌م وڵاته ئاگربه‌ستی ساڵی 1974 به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بپارێزن.
له به‌رامبه‌ریشدا ئێران كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا دوای بڕیاره‌كه‌ی روسیا سه‌باره‌ت به ده‌رچوونی سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌كان له خاكی سوریا، ئه‌م وڵاته جێبهێڵیت، له ئێستادا رایگه‌یاندووه كه ئه‌وان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سوریا ده‌مێننه‌وه و نیازیان نییه ئه‌م وڵاته جێبهێڵن.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.