Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:34

ئەردوگان سوێندی یاسایی دەخوات و حکومەت رادەگەیەنێت

ئەردوگان :توركیا بە زووترین كات دەبەینە قۆناغێكی نوێ
ئەردوگان سوێندی یاسایی دەخوات و حكومەت رادەگەیەنێت
کوردستان TV
100%

رەجەب تەیب ئەردوگان سەرۆكی توركیا خەونەكانی دێنێتە دی كە بڕیار وایە ئەمڕۆ سوێندی یاسایی بخوات و ببێتە سەرۆكی ئەو وڵاتە بە دەسەلاتی نوێوە ، وا بڕیاریشە حكومەتێك پێك بهێنێت كە كەمترین وەزیری هەبێت و بەپێی گوتەی خۆی هەوڵ دەدات گەشەسەندنێكی گەورە لە سەر ئاستی جیهان فەراهەم بكات .

ئەردوگان لە میانەی كۆبوونەوەی پارتی دادو گەشە پێدان رایگەیاند كە توركیا بە زووترین كات دەبەینە قۆناغێكی نوێ . لە لایەكی دیكەوە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا ئەو هەوڵانەی ئەردوگان بە هەولێكی مەترسیدار دەزانن كە سیستەمی حوكمرانی ئەو وڵاتە بەرەو دیكتاتۆریەت دەبات .

بڕیارە ئەمڕۆ ئەردوگان كاتژمێر  4ی دوای نیوەڕۆ لە پەرلەمان سوێندی یاسایی بخوات دواتر لە كۆشكی سەرۆكایەتی ئاهەنگێكی گەورە ساز بكات . ئەم شەوەش بڕیارە ئەردوگان پێكهاتەی حكومەتی توركیا رابگەیەنێت .

 

 

سوهێل تاهیر عەبدولڵا : كوردستان تیڤی

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.