ئه‌نجامه‌كانی تاقیكاریی له‌سه‌ر ڤاكسینێكی نوێ بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئومێدێك بێته ئاراوه سه‌باره‌ت به پێشگیریی له تووشبوون به‌م ڤایرۆسه و پێده‌چێ له توانایدا بێت هه‌موو دانیشتووانی گوی زه‌ویی له توشبوون به ڤایرۆسی " HIV " بپارێزێت.
تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤاكسینه له‌سه‌ر 393 كه‌س پیشانیداوه كه ئه‌م ده‌رمانه تازه‌یه وای له سیسته‌م به‌رگریی له‌ش كردووه بتوانێ په‌رچه‌كرداری له به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا هه‌بێت و به‌ره‌نگاری ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها ڤاكسینه‌كه چه‌ندین مه‌یمونیشی له توشبوون به ڤایرۆسێكی هاوشێوه‌ی ئایدز پاراستووه.
به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و سه‌ركه‌وتنه نوێیه‌ش هێشتا توێژه‌رانی بواری زانست و ته‌كنه‌لۆجیا ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌ركه‌وێت ئایا په‌رچه‌كراری ئه‌م ده‌رمانه ده‌توانێ ببێته هۆی پێشگیریی له توشبوون به ئایدز؟، ئه‌وا توێژینه‌وه‌ی زیاتری پێویسته و كاتی زیاتری ده‌وێت.
نزیكه‌ی 37 ملیۆن كه‌س توشبووی ئایدز له جیهاندا هه‌یه و به پێی خه‌مڵاندنه‌كان هه‌موو ساڵێك نزیكه 1.8 ملیۆن كه‌سی دیكه‌ش گرفتاری ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بن. به‌ڵام سه‌رباری پێشكه‌وتنه زۆره‌كان، هێشتا مرۆڤ نه‌یتوانیوه ده‌رمانێك بۆ رێگریی و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه بدۆزێته‌وه.
ڤاكسین واته دژه ڤایرۆسێك كه به شێوه‌ی كوتانی جه‌سته‌یی ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ری تووشبوان به ڤایرۆسێكی دیاریكراوه.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.