لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى دهست كوردستان تیڤى كهوتووه ، كۆمسیۆنی باڵاى سهربهخۆی ههڵبژاردن و راپرسى ڕایدهگهێنێت ، دوای كاركردنی بەردەوامان بۆ ماوەی زیاتر لەشەش مانگ,فەرمانگەی داتا لە كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەلبژاردن وراپرسی ئامادەكاریەكانی بۆ كۆتای هاتنی ئامادەكردنی تۆماری دەنگدەران تەواوكرد ، لەسەر دامەزراندنی تۆمارێكی تایبەت بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن وراپرسی ، وەك بەشێك لە ئامادەكاریەكانی هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
كۆمسیۆن ڕاشیدهگهێنێت ، شەوی 7/7/2018 كاتژمێر 11:00 كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەلبژاردن وراپرسی تۆماری دەنگدەرانی تەواوكرد و دەستكرا بە چاپكردنی لە چاپخانەی كۆمسیون بۆ ئەوەی بدرێتە ناوەندەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كە بڕیارە لە 10/7/2018 تاوەكو 10/8/2018 دەرگای بەڕوی هاوڵاتیاندا بكرێتەوە.

شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.