ماوه‌ی 35 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هونه‌رمه‌ندی ره‌سه‌ن حه‌سه‌ن جزراوی كۆچی دوایی كردوه و به رۆح و جه‌سته له ئێمه دابڕاوه، له كاتێكدا ئه‌و كانیاوێك بوو له هونه‌ر و ڕه‌سه‌نایه‌تی و خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌می به پێزه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده كۆچكردوه ناوی ته‌واوی حه‌سه‌ن فه‌تاح ئه‌حمه‌ده و له نێوه‌ندی هونه‌ریدا به حه‌سن جزراوی ناسراوه، چونكه ساڵی 1917 جه‌زیره‌ی بۆتانی كوردستانی باكوور چاوی بۆ ژیان هه‌ڵهێناوه، به‌ڵام هه‌ر له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كه‌سوكاره‌كه‌ی جێهێشتوه و هاتووه له زاخۆ نیشته‌جێ بووه، فه‌تاح جزراوی باوكیشی خاوه‌ن ده‌نگو سه‌دایه‌كی خۆش بووه و ره‌نگه ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ش ڕێچكه‌ی ئه‌وی گرتبێ و په‌ره‌ی به هونه‌ری گۆرانی و ستران دابێ، بۆیه به‌و شێوه‌یه ناوی ده‌ركردوه و توانیوویه‌تی مێژووییه‌كی زێڕین بۆ خۆی تۆمار بكات، به‌ڵام به داخێكی زۆره‌وه له ته‌مه‌نی 10 ساڵیه‌وه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه هه‌ردوو بیانیی چاوه‌كانی له‌ده‌ستداوه و كوێر بووه، كه‌چی ئه‌وه‌یان نه‌بۆته ڕێگر له‌به‌رده‌م سستی نواندن له گه‌یاندنی په‌یامه هونه‌رییه‌كه‌ی به‌ده‌وروبه‌ر.
ناوبراو ساڵی 1941 زاخۆی جێهێشتوه و چووته شاری به‌غدا و ساڵێك دواتر له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌لی مه‌ردان یه‌كتریان ناسی و به‌یه‌كه‌وه چوونه ئیزگه‌ی كوردی به‌غدا ئه‌و ماوه‌ی پتر له 30 ساڵ مایه‌وه و به ته‌نیا له ژووی هۆتێلێك ده‌ژیا تا ساڵی 1961 ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ خاتوو سوعاد ئیبراهیم پێكهێنا و بووه باوكی دوو كچ و كوڕێك به ناوه‌كانی ئیمتسال و سوندس و فه‌لاح، ئه‌وه‌بوو ساڵی 1982 جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه زاخۆ بۆ ئه‌وه‌ی دوا وێستگه‌ی ژیانی خۆی له‌وێدا به‌سه‌ر ببات، جزراوی بۆ په‌ره‌دان به هونه‌ره‌كه‌ی ساڵی 1958 خۆی فێری ئامێردی عوود كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گۆرانیه‌كانی خۆی مۆسیقا بۆ خۆی بژه‌نێ، یه‌كه‌م گۆرانیشی له ئیزگه‌ی كوردی به‌غدا ساڵی 1942 تۆماری كرد به ناوی (یاركه وردی) و گۆرانی دیكه‌شی هه‌یه وه‌ك (بابی سیرۆ)ی، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ڕه‌سه‌نه دوای به‌سه‌ربردنی 66 ساڵ ته‌مه‌ن ڕۆژی 9-7-1983 كۆچی دوایی كرد و چاوه پڕ له خۆزگه‌كانی لێك نا، بۆیه هه‌زاران سڵاو له ڕۆحی پاكی بێت
ن/ محه‌مه‌د سه‌عید كورده
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.