عەتوان عەتوانی پارێزگاری بەغدا سەردانى پارێزگاى هەولێرى كردو لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر كۆبووەوە و تاوتوێی چۆنیەتی هاریكاری ئابووری و ئەمنی كرا.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێكی نوسینگەی پارێزگاری بەغدا، هەریەكە لە پارێزگار و جێگری پارێزگاری بەغدا، ئێستا بەسەردانێك لە شاری هەولێرن، بە مەبەستی تاوتوێكردنی چەند پرسێكی ئەمنی و ئابوری لە نێوان هەردوولادا، بەتایبەت لە پرسی وەبەرهێنان و هاوبەشی ئابووری.
ئاماژە بەوەشكراوە، كە پارێزگاری بەغدا چاوی كەوتوە بە هەریەكە لە كەریم شەنگالی وەزیری ناوخۆ و و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، باس لە چۆنیەتی ڕووبەڕوبونەوەی پاشماوەكانی داعش كراوەو جەختیش لەسەر هەماهەنگی ئەمنی نێوان هەردوولا كراوە .
ئاماژە بەوەش كراوە، كه پارێزگاری بەغدا بانگهێشتی پارێزگاری هەولێری كردووە بۆ ئهوهى سەردانی بەغدا بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.