به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" شه‌پۆلێكی تری گه‌رما روو له‌هه‌رێم ده‌كات و چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت.
كه‌شناسی هه‌رێم له‌لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی بڵاوی كردۆته‌وه كه ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك روو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌كات و تاوه‌كو رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه له‌سه‌نته‌ری پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌له‌بجه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو له‌نێوان (42 تا 45 ) پله‌ی سیلیزی ده‌بێت و له پارێزگای كه‌ركوك و ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سه‌روی 45 تا 47 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.