ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانى پارێزگای دیاله‌ی كرد‌و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی ئه‌منی پارێزگاكه‌و ئه‌نجوومه‌ن و پارێزگاری دیاله كۆبووه‌وه.
سه‌ردانى عه‌بادی بۆ دیاله له كاتێكدایه كه به‌هۆی ده‌نگۆی بلاوبوونه‌وه‌ى داعش له‌سنوری پارێزگاكه و پچڕاندنی كاره‌بای پارێزگاكه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، ناوبراو سه‌ردانی پارێزگای دیاله‌ی كردوه.
عه‌بادی له‌م سه‌ردانه‌یدا، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانده باڵاكانی سنوری پارێزگای دیاله كۆبووه‌ته‌وه‌و تاوتوێی ئه‌و جموجۆڵ و هێرشانه‌ی داعش كراوه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگاكه ئه‌نجامدرابوون.
حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌سه‌ر پچڕانی كاره‌بای پارێزگاكه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ، وتوویه‌تی، ئێران كێشه‌ی هه‌یه له دابینكردنی ته‌واوی ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه ده‌بێت له‌ڕووی كاره‌باوه به‌عیراقی بگه‌یه‌نێت كه 1400 مێگابایته، هه‌ربۆیه له‌ئێستادا وتوێژه‌كان به‌رده‌وامن و به‌م نزیكانه ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.