Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 16:59

14 ھاوولاتی دهۆک بەھۆی گازی (ئۆکسید کاربۆن) ژەھراوی بوون

چارەسەری سەرەتایی بۆیان کراوە
کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو لە ناوچەی چەمانکێی سەر بە پارێزگای دھۆک 14 ھاوولاتی بەھۆی گازی (ئوکسید کاربۆن) ژەھراوی بوون و دواتر رەوانەی نه‌خۆشخانه‌كانىه‌ شارى دھۆک کران و چارەسەری سەرەتایی بۆیان کراوە. 

لە کونفڕانسێکی روژنامەوانیدا، دکتور نزار عیسمەت بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆک رایگەیاند" 14 ھاوولاتیی ناحیەی چەمانگی بەھۆی گازی ئۆکسید کاربۆن ژەھراوی بوونە ، به‌لام چارەسەریان بۆ کراوەو ئێستا ره‌وشى ته‌ندروستیان جێگیره‌.

وتیشی" چەندین جار حاڵەتی لەم جۆرە روویداوە و ئێمەش بەدواداچوون بۆ ھۆی رووداوەکە دەکەین و داوا له‌ هاولاتیان ده‌كه‌ین له‌ جوره‌ رووداوانه‌ ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌و ئێمه‌ش ئه‌وه‌ى پێویست جێبه‌جێ ده‌كه‌ین . 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.