بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕێگای سەیدسادق-سلێمانی ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و تیایدا هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا و پێنجی دیكەش برینداربوون، دەشڵێت: سەرجەم قوربانیانی ڕووداوەكە بەڕەگەز عەرەبن و دانیشتوی سەیدسادقن.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 9-7-2018 ، لەسەر ڕێگای سەیدسادق – سلێمانی ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاو بەهۆیەوە هاوڵاتی (أ ، ف ، م) لەدایكبووی 1973 گیانی لەدەستداو پێنج هاوڵاتی تریش بریندار بوون .
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان تەرمی هاوڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری شاری سلێمانی كراو بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە .
جێی باسە سەرجەم قوربانیانی ڕوداوەكە بەڕەگەز عەرەبن و دانیشتوی سەید سادقن .
لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەید سادقەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە و بەپێی ماددەی 24 هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە ڕاگیراوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.