Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:45

ھەدەپە: ئەردۆغان سزای ئەو کەسانەده‌دات کە دەنگیان پێنەداوە

18 ھەزار فەرمانبەر لە تورکیا دوورخرانه‌وه‌
کوردستان TV
100%

پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" لە وەڵامی دوورخستنەوەی زیاتر لە 18 ھەزار فەرمانبەر لە تورکیا رایگەیاند" ئەردۆغان دەیەوێت سزای ئەو کەسانە بدات کە دەنگیان پێنەداوە. 

ھەدەپە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت" 3 رۆژنامە و کەناڵی تەلەفزیۆنی و 12 کۆمەڵە داخراون‌ و ئەندامانی سەندیکاکان لە کەرتی تەندروستی و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی لە "تبلس" و ئەندامانی سەندیکای پەروەردە لە "شانلی و ئۆرفا و ماردین و تبلس و وان و مێرسین" دوورخراونەتەوە. 

ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو مەرسومەی حکومەتی تورکیا بۆ دوورخستنەوەی ھەزاران فەرمانبەر لە رۆژی 4ی حوزەیرانی رابردوو ئامادە کراوە و پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار دەیەوێت ئەو فەرمانبەرانە دوور بخاتەوە کە لەگەڵ پارتەکەدا نین و ئەو ھەڵمەتەش ھێشتا کۆتایی پێنەھاتووە و ئەردۆغانیش دەیەوێت سزای ئەو کەسانە بدات کە دەنگیان پێنەداون. 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.