بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئامارى شهش مانگى یهكهمى سهرهتاى ئهمساڵى راگهیاند، بهپێى ئهو ئامارهى راگهیهنراوه، بەبەراورد بەشەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو رووداو و تاوانەکان زیادیان کردووە.
هاوار ئەرگوشی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران لەکونگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەو ڕووداوانەی لە قەزای سۆران و دەوروبەری ڕوویانداوه خستهروو ، کۆی گشتی ڕووداو و تاوانەکانی شەش مانگی رابردوو بریتی بووه لە 212 ڕووداو، بەشێوەیەکی گشتی رووداوەکان زیادیان کردووە بەبەراورد بە ساڵی رابردوو.
ئەرگووشی رایگەیاند لە ماوەی شەش مانگی سەرەتا ئەمساڵدا 6 پیاو خۆیان كوشتوە و رێژەی خۆكوشتنی پیاوان لە شەش مانگی سەرهتای ساڵی رابردوودا 2 حاڵەت تۆمار كرابوو.
وتەبێژی پۆلیسی سۆران ووتیشی، بۆ دەست بەسەراگرتنی چەکی بێ مۆڵەتك تائێستا هیچ هەماهەنگیەك نەکراوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان کاری خۆیان لەو بابەتە كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.