موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ى ره‌وتى سه‌در و ئیئتیلافى سائیرونى براوه‌ى یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، داوا له كوتله سیاسییه‌كان ده‌كات گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانى دراوسێ سه‌باره‌ت به پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتییه‌كان بپچڕێنن.
(موقتەدا سەدر) سەرۆكی رەوتی سەدر لە تویتێكدا بڵاویكردۆتەوە، لەخۆشەویستیم بۆ عێراق و هاوڵاتیانی تكاتان لێدەكەم رەچاوی ئەم ئامۆژگاریانە بكەن، هاوپەیمانی بەستن لەنێوان لایەنە سیاسییەكان تەنها ئەركی عێراقییەكانە، بۆیە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریكی و وڵاتانی دراوسێ مەكەن.
ناوبراو باسی لەوەشكردووە، كە ئەو لەگەڵ بەستنی هاوپەیمانی نییە لەسەر بنەمای مەزهەبگەرایی و نەتەوەپەرستی و یەكتری پەراوێزخستن، بۆیە دەبێت لەدروست كردنی هاوپەیمانی ئەو هێڵانە ببڕێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.