كاتژمێر 10ی بهیاینی ئه‌مڕۆ 2018/07/09، په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (4)ى ئاساییی خولی به‌هاره، ساڵی پێنجه‌م له خولی چوارهمىمى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ى خوێنده‌وه كه له چوار خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی بیرۆكه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به (كێشه‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می جووتیاران)، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می سێ پرۆژه یاسا‌و بریار كه پێكهاتبوون له پڕۆژه یاسای هه‌مواری یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره 87ی ساڵی 1979 هه‌مواركراو له‌هه‌رێم و پرۆژه یاسای هه‌مواری یاسای ژماره 3ی ساڵی 2012 رێگا گشتییه‌كانی هه‌رێم و پرۆژه بریاری ته‌ملیككردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له‌سنووری شاره‌وانییه‌كان.
خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆیه‌كی كراوه سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی به‌رێزان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی. خاڵی چواره‌م و كۆتاییش تایبه‌تبوو به گفتوگۆكردنی پڕِۆژهى پهیڕِهوی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه.
له‌ده‌سپێكی دانیشتنه‌كه‌دا خاتوو بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان پوخته‌ی كاره‌كانی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانی خسته‌ڕوو.
دواتر د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خسته‌ڕوو، به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار غه‌ریب مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ بیرۆكه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به كێشه‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می جووتیاران بۆ په‌رله‌مانتاران خوێندرایه‌وه، كه‌تێیدا باس له‌به‌ربه‌ست و گرفته‌كانی به‌رده‌م به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان كرا.
خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می سێ پڕۆژه‌یاسا و بڕیار كه پێكهاتبوون له پڕۆژه یاسای هه‌مواری یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره 87ی ساڵی 1979 هه‌مواركراو له‌هه‌رێم و پڕۆژه یاسای هه‌مواری یاسای ژماره 3ی ساڵی 2012 رێگا گشتییه‌كانی هه‌رێم و پڕۆژه بریاری ته‌ملیككردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له‌سنووری شاره‌وانییه‌كان و لیژنه‌ی یاسایی خوێندنه‌وه‌ی بۆ هه‌رسێ پڕۆژه‌كه ئه‌نجامداو له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیشه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرا بۆ ئه‌نجامدانی رێككاره یاساییه‌كانی.
پاشان جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ی كار داوای له هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی كرد روونكردنه‌وه‌كانی كۆمیسیۆن سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بخاته‌ڕوو. سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی لهروونكردنهوهكانیدا چۆنیه‌تیی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و پرۆسه‌كانی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و چۆنیه‌تیی رێكخستنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی تۆماری ده‌نگده‌رانی بۆ په‌رله‌مان خسته‌ڕوو.
دوای ته‌واوبوونی روونكردنه‌وه‌كانی سه‌رۆكی كۆمیسیۆن، له‌لایه‌ن به‌شی كارگێڕیی كۆمیسیۆنه‌وه له‌رووی ته‌كنیكییه‌وه زانیاری له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و نوێكردنه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مانتاران باسكران.
دواتر جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌رگای گفتوگۆی به‌ڕووی په‌رله‌مانتاران كرده‌وه‌و چه‌ندین پرسیار‌و تێبینی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان و تۆماری ده‌نگده‌ران و ورده‌كارییه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌ده‌نگده‌ران ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی كران و لهوهڵامیشدا روونكردنه‌وه‌ی پێویست بۆ تێبینی و پرسیاره‌كانی په‌رله‌مانتاران درانه‌وه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی ده‌سته‌ی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی كرد و داواشی لێ‌كردن دوای ئه‌نجامدان و ته‌واوكردنی كاره‌كانی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، راپۆرتی تایبه‌ت به‌پرۆسه‌كه پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكه‌ن و هه‌روه‌ها راپۆرتی پێشووی ساڵانه‌ش بدرێته په‌رله‌مانتاران. به‌مشێوه‌یه كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان هاتوو كۆتا خاڵی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه كه تایبه‌تبوو به گفتوگۆكردنی پڕِۆژهى پهیڕِهوی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دواخرا بۆ سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی 10/07/2018.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.