لێره‌دا باس له‌خواردنی منداڵی ٦ مانگ بۆ 12 مانگ ئه‌كه‌ین، له‌ته‌مه‌نی ٦ مانگی‌دا پێویسته به‌شۆربای برنج ده‌ستپێبكه‌یت (برنجی هاڕاو)، گه‌ر پێیكه‌وت شۆربای بۆ دروست بكه له‌و خواردنانه‌ی كه له‌خواره‌وه باسمان كردوه ده‌توانیت له‌گه‌ڵ برنج تێكه‌ڵی بكه‌یت یاخود ده‌توانیت سریلاكی برنجی بۆ به‌كار بهێنیت.
له‌ته‌مه‌نی 7 مانگی‌دا مریشك زیاد ئه‌كرێت بۆ شۆرباكه به‌مه‌رجێك بكرێت به‌پارچه‌ی زۆر بچوك .
له ته‌مه‌نی 8 مانگی‌دا گۆشتی سور زیاد ئه‌كرێت بۆ شۆرباكه به‌مه‌رجێك بكرێت به‌پارچه‌ی بچوك، هه‌روه‌ها زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌شی ئه‌توانرێ پێی بدرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سپێنه‌ی هێلكه تا 1 ساڵ نابێت بدرێ به‌منداڵ، كاسته‌ریشی ئه‌توانرێت پێی بدرێت به‌مه‌رجێك بڕێكی زۆر كه‌م شه‌كری تێ بكرێت.
له دوای ته‌مه‌نی 10 مانگیه‌وه ئه‌توانیت خواردنی ئاسایی زیاد بكه‌یت به‌ڵام هه‌ر جاره‌و خواردنێك پاش دڵنیابون له‌نه‌بونی هه‌ستیاری پێی.
به‌گشتی ئه‌و خواردنانه‌ی ئه‌درێ به‌منداڵ به‌پێ ته‌مه‌ن:
٦ بۆ 8 مانگ :
1. سێ‌و، 2. قۆخ، 3. ترێ، ٤. ماست ، ۵. مۆز ، ٦. هه‌نجیر، 7. هه‌رمێ، 8. قه‌یسی، 9. كوله‌گه، 10. په‌تاته، 11. بیبه‌ری شیرین، 12. فاسوڵیای ته‌ڕ،13. قارچك،14. پیاز ، 15. سیر، 16. گێزه‌ر، ١٧. ئه‌ڤۆگادۆ.
8 بۆ 10 مانگی:
1. بروكلی، 2. قه‌رنابیت، 3. باینجان، ٤. شێلم ، ۵. خه‌یار ، ٦. خاس، 7. بامێ، 8. سپیناخ، 9. ته‌ماته، 10. نیسك، 11. شوتی، 12. كاڵه‌ك، 13. ئه‌نه‌ناس، 14. كێوی ، 15. گریپ فروت، 16. په‌نیر، 17. زه‌ردێنه‌ی هێلكه.
ئه‌م خواردنانه وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد ئه‌وه‌ی سه‌وزه‌یه ئه‌بێ بكوڵێ ئینجا بهاڕدرێ، ئه‌وه‌ی میوه‌یه ئه‌بێ به‌عه‌ساره بكرێ به‌شه‌ربه‌ت.
ئا: د. ئاكۆ كریم ، د.پشده‌ر عه‌بدوڵا، پزیشكی پسپۆڕی منداڵان
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.