Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 13:45

له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌دا گرێبه‌سته‌که‌یان کڕییه‌وه‌

تۆ پێده‌كه‌نی و گاڵته‌م پێده‌كه‌ی، كه‌ من له‌ دووره‌گه‌وه‌ هاتووم
کوردستان TV
100%


هه‌وراز كاوه‌

ئه‌و له‌نێوان چاره‌نووسێكی نادیاردا خۆشترین شه‌وه‌كانی ژیانی دوور له‌ ژاوه‌ژاوی گڕكانی مادێرا به‌سه‌ر ده‌برد، به‌ڵام متمانه‌ و هێز لای ئه‌و منداڵه‌ شتێكی باوه‌ڕ پێكرابوو، چونكه‌ به‌ به‌رده‌وامی و به‌بێ‌ ترس جه‌ختی ده‌كرده‌وه‌ له‌ ئه‌كادیمیاكه‌ی سپۆرتینگ لیشبۆنه‌ وه‌رده‌گیرێت، ئێوه‌ ته‌ماشاكه‌ن چ منداڵێك له‌ دوورگه‌یه‌كی دابڕاو له‌ شاردا گه‌شت بكات بۆ نێو باڵه‌خانه‌ و ستادیۆمه‌ بڵنده‌كان، كه‌چی هێنده‌ هۆشی زۆربێت بتوانێت باوه‌ڕ به‌ هه‌مووان بكات، كه‌ ئه‌و كه‌سێكی تایبه‌ته‌ و سه‌رده‌كه‌وێت.

كاردۆسۆ نوێنه‌ری یانه‌ی سپۆرتینگ ڕایگه‌یاند: كاتێك ڕۆناڵدۆ له‌ ئه‌كادیمیاكه‌ وه‌رگیرا ده‌بێت دایكی و فێرنائۆ بگه‌ڕێنه‌وه‌، كه‌ دواتر زڕ باوكی منداڵه‌كه‌ وتی: ئه‌مه‌ كێشه‌ نییه‌ بۆ چه‌ند ڕۆژێكیش بێت خراپ نابێت. ڕۆژانی دواتر به‌ تووندی ده‌سكی كورسییه‌كه‌ی گرتبوو سه‌رپه‌نجه‌ درێژه‌كانی ده‌ستی سپی بوو بوون، فڕۆكه‌كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی (Funchal)ه‌وه‌ به‌رز بۆیه‌وه‌، ئه‌و له‌ په‌نچه‌ره‌كه‌وه‌ ته‌ماشای دوورگه‌كه‌ی ده‌كرد، كه‌ پاش چه‌ند چركه‌یه‌ك گڕكانی مادێرای له‌ دووره‌وه‌ بینی، ڕۆناڵدۆ جاری یه‌كه‌مبوو له‌ ئاسمانه‌وه‌ شوێنی له‌ دایكبوونی خۆی ببینێت، كه‌ ته‌نیا به‌ ئاو گه‌مارۆ درابوو. دایكی ماریا ئاڤێرۆ لێی پرسی شه‌وی پێشوو خه‌وتی؟

ڕۆناڵدۆ نه‌خێر، كه‌چی دوای ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌ له‌سه‌ر باوه‌شی دایكی خه‌وی لێكه‌وت، به‌ڵام له‌ ته‌نیشتی دایكی فێرنائۆ سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ وه‌رزشییه‌كان بوو. دوای كاتژمێرێك و سی خوله‌ك له‌ نیشتنه‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ به‌ پاس به‌ره‌و شوێنی مه‌شق و ڕاهێنانی یانه‌ی سپۆرتینگ به‌ڕێكه‌وتن. ساڵ و كات (1996)بوو هه‌وای شار فێنك و هێمن بوو، هه‌روه‌ها مه‌شقگاكه‌ له‌ ته‌نیشت یاریگای (Jose Alvalade)بوو. ئاڤێرۆی دایكی ده‌ستی له‌ كه‌مه‌ری كوڕه‌كه‌ی ئاڵاندبوو كه‌مێك هه‌ستی به‌ دڵه‌ڕاوكێی ڕۆناڵدۆ ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و ده‌یویست هه‌موو شته‌كان له‌چاوی ئه‌وه‌وه‌ ببینێت، بۆیه‌ پێی وت:
"خێرا خه‌ریكه‌ گه‌وره‌ ده‌بی كوڕم". 
ڕۆناڵدۆ وتی:
" من ئێستا یانزه‌ ساڵم، بۆیه‌ به‌رپرسیارێتم هه‌یه‌".

یاریگا كۆن و گه‌وره‌كه‌ له‌دووره‌وه‌ ده‌ركه‌وت، كه‌ به‌ یاریگای ڕاهێنانه‌كانی سپۆرتینگ گه‌مارۆ درابوو، له‌وكاته‌دا ڕۆناڵدۆ هه‌ستی ده‌كرد له‌ به‌رامبه‌ر مێژووی ئه‌و یانه‌یه‌، له‌ قه‌زه‌مێك زیاتر هیچی دیكه‌ نییه‌ و هه‌موو شته‌كانی وه‌كو خه‌ون ده‌هاته‌ پێش چاو. كریستیانۆ چووه‌ نێو یاریگاكه‌ و پاولۆ كاردۆسۆ له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ر ئۆسڤاڵدۆ سیلڤا له‌ ته‌نیشت یاریگاكه‌وه‌ ڕاوه‌ستابوون. كریس ده‌یزانی هه‌موو چاودێری ئه‌و ده‌كه‌ن، چاویگێڕا له‌دووره‌وه‌ دایكی دۆزیه‌وه‌ له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانیشتبوو، كه‌مێك دڵه‌ڕاوكێكه‌ی كه‌م بۆیه‌وه‌. پێش ئه‌وه‌ ڕۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی دیكه‌ ڕاوه‌ستابوو، دواتر ده‌ستكرا به‌ تاقیكاری ناوبراو، به‌ڵام ڕاهێنه‌ره‌كه‌ سیلڤا وتی:
" زۆر لاوازه‌".
هه‌رچه‌نده‌ ڕۆناڵدۆ كه‌مێك له‌ ناسیۆنال كێش و باڵای زیادی كردبوو، كه‌چی فێرنائۆ له‌ وه‌ڵامدا وتی:
" ڕاوه‌سته‌ با یاریی بكات، ئه‌وسا بڕیار بده‌".
پاشان كاردۆسۆ كه‌مێك چووه‌ پێشه‌وه‌ ده‌ستی خسته‌ سه‌رشانی فێرنائۆی زڕ باوكی و پێكه‌نی و وتی:
" زانیم هۆكار هه‌یه‌، بۆیه‌ تۆ لێره‌ی".
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه‌ ڕۆناڵدۆ تۆپ كه‌وته‌ نێو قاچه‌كانی به‌ڕاست و چه‌پی یاریگادا یاریزانه‌كانی فریووده‌دا، تا تۆپه‌كه‌ی خسته‌ نێو گۆڵه‌كه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وایكرد سه‌رجه‌م منداڵه‌كانی دیكه‌ له‌چاو تواناكانی ئه‌ودا لاواز ده‌ربكه‌ون.
ئۆسڤاڵدۆی ڕاهێنه‌ر ده‌ستبه‌جێ‌ وتی:
"به‌ڕاستی سه‌یره‌، زۆر سه‌ره‌نجی ڕاكێشام".
هه‌روه‌ها كاردۆسۆ وتی:
"به‌ڵێ‌ جیاوازه‌ و مایه‌ی تێڕامانه‌".

ئۆسڤاڵدۆ سه‌ری جوڵاند و نه‌یده‌ویست چاوی له‌سه‌ر لابدات، به‌ به‌رده‌وامی ده‌یووت ته‌ماشای بكه‌ن چۆن به‌ هه‌ردوو قاچی یاریی ده‌كات ، بۆیه‌ ده‌بێت دووباره‌ له‌ یاریگایه‌كی دیكه‌ بیبینمه‌وه‌. منداڵه‌كان هێوش هێواش له‌ یاریگاكه‌ ده‌هاتنه‌ده‌ره‌وه‌، ڕۆناڵدۆیش له‌ نێوانیاندا بوو، له‌وكاته‌دا یه‌كێك له‌وان پێی وت:
" تۆ نایابی... به‌ تۆپه‌وه‌ هونه‌ری جیاواز ئه‌نجامده‌ده‌ی".
كریستاینۆ ڕۆناڵدۆ وه‌ڵامیدایه‌وه‌:
"سوپاس، به‌ڵام دیاره‌ تۆ پێده‌كه‌نی و گاڵته‌م پێده‌كه‌ی، كه‌ من له‌ دووره‌گه‌وه‌ هاتووم". كه‌چی له‌ ڕاستیدا قسه‌ی مێرد منداڵه‌كه‌ بۆ شۆخی نه‌بوو، به‌ڵكو ستایش بوو.
جاری یه‌كه‌م بوو یانه‌ی سپۆرتینگ لیشبۆنه‌ پاره‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی منداڵێك بدات به‌ تیپێكی دیكه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ی (27) هه‌زار یۆرۆبوو، كه‌ له‌ پای ڕۆناڵدۆ به‌خشرا به‌ یانه‌ی ناسیۆنال. به‌وه‌ش هه‌موو خێزانه‌كه‌ی كریستیانۆ پێكه‌وه‌ خۆشحاڵبوون به‌ به‌ستنی ئه‌و گرێبه‌سته‌ و هه‌رگیز به‌ بیریاندا نه‌ده‌هات تووشی ڕووداوی له‌و جۆره‌بن. سه‌ره‌تا باوكی هه‌واڵه‌كه‌ی به‌ ناوبراودا، هه‌روه‌ها كریس ده‌یویست دوور له‌ خێزانه‌كه‌ی ژیان بكات، هه‌رچه‌نده‌ دایك و باوكی توانای ئه‌وه‌یان نه‌بوو به‌ خێزانی بچنه‌ لیشبۆنه‌ و نزیك له‌ كوڕه‌كه‌یان ژیان بكه‌ن. 


ماوێتی...

 

hawraz kawa

 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.