Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 15:32

بەهۆی گەرماوە لە هەرێمێکی وڵاتی کەنەدا دەیان کەس گیانیان لە دەستدا

رۆژهەڵاتی كەنەدا دووچاری بەرزبوونەوەیەكی گەورەی پلەی گەرمی بوو
بەهۆی گەرماوە لە هەرێمێكی وڵاتی كەنەدا دەیەها كەس گیانیان لە دەستدا
کوردستان TV
100%

دەسەلاتدارانی كیبك لە وڵاتی كەنەدا رایانگەیاند كە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەو هەرێمە لە سەرەتای مانگی تەمووزی ئەمساڵ ژمارەی قوربانیان ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە گەیشتۆتە 70 كەس .

گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی تەندروستی لە ناوچەی كیبك بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاند كە ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە كە 34 كەسن لە مۆنتریال پایتەختی ئابووری كیبیك تۆمار كراون .

لە سەرەتای ئەم مانگە رۆژهەڵاتی كەنەدا دووچاری بەرزبوونەوەیەكی گەورەی پلەی گەرمی بوو ، بەڵام ناوچەی كیبك بەتەنها ژمارەی ئەوانەی كە گیانیان لە دەستداوە بەرزترین پلەی تۆمار كردووە .

ساڵی 2010 ئەو ناوچەیە دووچاری بەرزبوونەوەیەكی پلەی گەرمی هات بە هۆیەوە نزیكەی 100 كەس گیانیان لە دەستدا .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.