Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 18:23

جێرێمى هه‌نت جێگیره‌وه‌ى بۆریس جۆنسۆن وه‌ک وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا دیاریکرا

دواى ئه‌وه‌ى بۆریس جۆنسۆن وازى له‌ پۆسته‌كه‌ى هێنا
جێرێمى هه‌نت جێگیره‌وه‌ى بۆریس جۆنسۆن وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا دیاریكرا
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى بى بى سى، نوسینگه‌ى تێرێزا مه‌ى له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: شاژنى به‌ریتانیا رازیبووه‌ جێرێمى هه‌نت وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و كاره‌بارى كۆمۆن وێلس دیارى بكات.

ئه‌م بڕیاره‌ى نوسینگه‌ى تێرێزا مه‌ى دوابه‌دواى ده‌ست له‌ كاركشانه‌وه‌ى بۆریس جۆنسۆن دێت كه‌ دوێنى دووشه‌ممه‌ 9ى ته‌مموزى 2018، ده‌ست له‌ كاركشانه‌وه‌ى خۆى ڕاگه‌یاند به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ ڕازى نه‌بووه‌ به‌ پڵانه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرى به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا. 

جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ ماوه‌ى یه‌ك ڕۆژدا ئه‌مه‌ دووه‌م ده‌ست له‌ كاركشانه‌وه‌یه‌، دواى ئه‌وه‌ى وه‌زیرى كاروبار ده‌یڤید ده‌یڤز ده‌ستى له‌ كاره‌كه‌ى كێشایه‌وه‌ به‌ چه‌ند كاتژمێرێك دوابه‌دواى ئه‌و بۆریس جۆنسۆن به‌ هه‌مان شێوه‌ وازى له‌ پۆسته‌كه‌ى هێنا. 

تێرێزا مه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا لە نامه‌یەكدا بۆ بۆریس جۆنسۆن نووسیبوى " من دڵگران و كه‌مێك سه‌رسامم له‌ (نووسراوى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ت) له‌ دواى ئه‌و گفتوگۆیه‌ى ئه‌نجاماندا بوو له‌ ڕۆژى هه‌ینى له‌ كاتى یاریكردنى دامه‌ پێكه‌وه‌ و رازى بوونى هه‌ردوو لامان بۆ كاركردن له‌ كابینه‌ى حكومه‌ت".

جێرێمى هه‌نت جێگیره‌وه‌ى بۆریس جۆنسۆن وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا دیارى كراوه‌ له‌ پارتى پارێزگاران بیركردنه‌وه‌ و ره‌وانینى له‌ تێرێزا مه‌ى نزیكتره‌ سه‌باره‌ت به‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا.

ئاماده‌كرن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.