به پێی گرته ڤیدیۆیه‌ك كه له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆته‌وه، هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌بی عێراق به ناوی تارق هاشم سه‌هم، راگه‌یاندووه كه ئه‌و عیسای مه‌سیحی پێغه‌مبه‌ره .
به‌ڵام دواتر گرته‌یه‌كی دیكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه دوای لێبوردن له مه‌سیحییه‌كانی عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: كاتێك ڤیدیۆی یه‌كه‌می بڵاوكردۆته‌وه هۆشی له‌سه‌رخۆی نه‌بووه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆكه و كاردانه‌وه‌ی زۆری هاووڵاتیان، هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان هاووڵاتییه‌كه له ناوچه‌ی توبجی له باكووری رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیری بكه‌ن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه/ میدیا عێراقییه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.