توێژینهوهرانی ئه‌مریكی رایده‌گه‌ێنن كه له رێگای پشكنینی خوێنه‌وه ده‌توانرێت ماوه‌ی ته‌مه‌نی داهاتووی مرۆڤ ده‌ست نیشان بكرێت.
توێژینه‌وه‌كه هه‌وڵده‌دات له رێگای خانه‌كانی له‌شه‌وه ، پێوانه‌ی ئه‌و ماوه ته‌مه‌نه‌ی مرۆڤ بكات كه ماویه‌تی، له‌مباریه‌وه توێژینهوهرانی زانكۆی یال –ی ئه‌مریكی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامێكی وورد.
سه‌باره‌ت به توێژینه‌وه‌كه مۆرگان لیڤین، سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه به رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێلی بریتانی راگه‌یاندووه: هه‌نگاوی داهاتوومان زانینی ئه‌و هۆكارانه‌یه كه ده‌بنه هۆی پیروبوونی خانه‌كان.
توێژینه‌وه‌كه له ساڵی 1988 تا 2010 له‌سه‌ر 20 هه‌زار ئه‌مریكی ئه‌نجام دراوه، تا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م ئه‌نجامه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.