Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 20:59

ناوەندەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران له‌ هه‌رێمى کوردستان دەکرێنەوە

ھاوڵاتیان ده‌توانن سەردانی ناوەندەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بكه‌ن
کوردستان TV
100%

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێم به‌مه‌به‌ستی دڵنیا بوون له‌ هه‌بوونی ناوه‌كانیان، داوا لە ھاوڵاتیان دەکات سەردانی ناوەندەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بکەن .

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێم ڕایگەیاندووە، لە ڕێکەوتی (11/7/2018) تاوەکو (11/8/2018) ناوەندەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەکرێتەوە، به‌مه‌به‌ستی دڵنیا بوون له‌ هه‌بونی ناوه‌كانیان داوا ل هاوڵاتیان ده‌كه‌ین  سەردانی نزیکترین بنکە بکەن لە تۆماری دەنگدەران،  بنکەکان ھەموو ڕۆژانی ھەفتە جگە لە رۆژی ھەینی لە کاتژمێر ٨ی  بەیانی تاوەکو ٣ی پاش نیوەڕۆ کراوە دەبێت.

کۆمسیۆنی ھەرێم  داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات لە کاتی سەردانی كردنی بۆ  بنکەکانی تۆماری دەنگدەران پێوسته‌  فۆرمی خۆراک و یەکێک لەم بەڵگەنامانەت پێبێت (ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عێراقی، کارتی نیشتیمانی، پاسپۆرت بەمەرجێک ماوەکەی بەسەرنەچوبێت).

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی  تۆمارێکی نوێی دەنگدەرانی  تەواوکردووە ، كه‌  زیاتر لە (٢٦٠) ھەزار ناویی دووباره‌ و مردوان و لێكچونی  لێ لابراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.