له پارێزگاری سەلاحەدین ئەو كۆگا و دووكانانەی كڕین و فرۆشتن بە خواردنەوە كهۆلییەكانەوە دەكەن، دادەخرێن.
بەپێی نوسراوێكی فەرمی كە ئیمزای ئەحمەد جبوری، پارێزگاری سەلاحەدینی لەسەرە، ئەو كۆگا و دووكانانەی كڕین و فرۆشتن بە خواردنەوە كهۆلییەكانەوە دەكەن، دادەخرێن.
هەر لە نوسراوەكەدا هۆكاری ئەو بڕیارە بۆ پاراستنی شیرازەی كۆمەڵایەتی گەڕێندراوەتەوە و هێزە ئەمنییەكانیش راسپێدراون كە بڕیارەكە جێبەجێ بكەن.
بریاره‌كه رێككه‌وتنی 9/7/2018 ده‌رچووه واژی پارێزگاری سه‌لاحه‌دینی له‌سه‌ر وێنه‌یه ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و قائیمقامیه‌تی ئه‌و پارێزگایه كرایه، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بریاره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.