سایتی ترابیكا فیلم له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی لیستێك به ناوی باشترین ژنه ئه‌كته‌رانی جیهان بۆ ساڵی 2018 ،كه پێكهاتبوون له 11 ژن ، ناوی 2 كچه ئه‌كته‌ری ئێرانیش له نێو لیسته‌كه‌دا هه‌بوون .
هه‌ردوو كچه ئه‌كته‌ری ئێرانی " ماهور جه‌باری " و به‌هار نوحیان " به هۆی رۆل گێرانیان له فیلمی " ئاوا " كه له نووسین و ده‌رهێنانی " سه‌ده‌ف فرووغی " یه وەک باشترین ئەکتەرانی ژنی جیهان، لە ساڵی 2018 لەگەڵ 9 ژنە ئەکتەری جیهانی هەڵبژێردران .
فیلمی" ئاوا " لە میهرەجانی وڵاتی کەنەدا کە بە یەک لە گرینگ‌ترین میهرەجانەکانی فیلم لە دونیا دادەنرێت، توانیویە، لە 8 بەشدا ببێتە کاندیدی وەرگرتنی خەڵات، لەوان لە بەشی باشترین ئەکتەری ژن و باشترین سیناریۆ و باشترین دەرهێنان و مۆنتاژ و دیزاین و هەروەها لە بواری وێنە گرتن .
ئه‌م فیلمه پێشتر له چه‌ندین میهره‌جانی جیهانیدا به‌شداری كردووه و خەڵاتی فیپرێشی لە تۆرینتۆ و هەروەها خەڵاتی یەکەمی فیلمی کەنەدای بە دەست هیناوە و وا بڕیارە لە مانگی داهاتوشدا لە میهرەجانی فیلمی نیوزیلەند نمایش بکرێت .
ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ری دیكه‌ی ئێرانی وه‌ك لیلی" ڕەشیدی ، وەحید ئاقاپوور و شایستە سەجادی " له‌م فیلمه‌دا رۆلیان گێراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.