گۆرانیبێژ " میران بورهان " سه‌رقاڵی تۆماركردن و ئاماده‌كردنی ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می هونه‌ری تازه‌یه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا یه‌كێك له‌م به‌رهه‌مه تازانه‌ی له ژێر ناوی " كه تۆ هاتی " بڵاوكرده‌وه ، سه‌ركان عیزه‌ت ئاوازی ئه‌م گۆرانییه‌ی ئاماده كردووه و هۆنراوه‌كه‌شی له لایه‌ن خودی هونه‌رمه‌ند نووسراوه .
میران بورهان له ئێستادا هه‌واداری تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و تا ئاستێكی باش توانیویه‌تی شوێنی خۆی له‌م نێوه‌نده‌دا بكاته‌وه ، میران نیازی وایه دوای ئه‌م به‌رهه‌مه كار له‌سه‌ر دوو به‌رهه‌می دیكه‌ی بكات .
جێی باسه ، گۆرانی كه تۆ هاتی پێشتریش به زمانی توركی گوتراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.