Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:45

له‌ ژاپۆن رۆبۆت شوێن پێی مرۆڤ ده‌گرێت

بە خێرایی (10) سانتیمه‌تر لە چركەدا دەجووڵێت
کوردستان TV
100%

له‌ وڵاتی ژاپۆن زانایان و لێكۆله‌رانی ئه‌م وڵاته‌ هه‌ڵساون به‌ دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی رۆبۆتێكی زۆر هه‌ستیار  به‌ بۆنی سه‌ر زه‌وی ، وه‌كو بۆنی شاراوه‌ له‌ شوێن پێی مرۆڤ  شوێن ده‌گرێت .

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێك له‌" نیو ئه‌تله‌س " بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ، زانایانی بواری ته‌كنۆلۆژیا و لێكۆله‌ران له‌ زانكۆی " كیۆ شۆ " له‌ وڵاتی ژاپۆن توانیویانه‌ نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌ رۆبۆتێك به‌رهه‌مبهێنن ، كه‌ ده‌توانێت  ئه‌و بۆنه‌ جیاوازانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی به‌ جێماون ، وه‌كو ( بۆنی شاراوه‌ی شوێن پێی مرۆڤ ) شوێن بگرێت .

پێش ئه‌م كاره‌ش بۆ دۆزینه‌وه‌ی بۆن رۆبۆتی دیكه‌ به‌رهه‌مهێنراون ، به‌ڵام زۆربه‌یان بۆ شوێن گرتنی بۆنەكانی ناو هەوان و ئەم ڕەوتە ماوەی زۆر دەخایێنێت، بەڵام ئه‌م رۆبۆته‌ تازه‌یه‌ بۆنەكانی سەر زەوی شوێن دەگرێت و هاوكات بە خێرایی (10) سانتیمه‌تر لە چركەدا دەجووڵێت، ئێستا ئەو هەستپێكەرە دەتوانێت ئێتانۆل شوێن بگرێت .

ئه‌م رۆبۆته‌ توانی له‌ تاقیگه‌كاندا چەند شوێن كە ئێتانۆلی تێدا بوو لە سەر زەوی بدۆزێتەوە ، لێكۆله‌ران هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازن ئه‌م رۆبۆته‌ له‌ دوای گه‌شه‌یدا له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی وه‌كو دابینكردنی ئاسایش به‌كاربهێنرێت .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.