هه‌ردوو گۆرانیبێژ " عه‌تا ئه‌حمه‌د و شاخه‌وان هه‌ڵه‌بجه‌یی " به‌م نزیكانه له ژێر ناوی " خه‌تاباره " نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆیان به شێوه‌ی دوێت بڵاوده‌كه‌نه‌وه .
گۆرانی خه‌تاباره له لایه‌ن " سه‌ردار تۆفیق " تێكسته‌كه‌ی نووسراوه و " عه‌تا ئه‌حمه‌د " خۆی ئاوازی بۆ ئاماده‌كردووه و " ئه‌فشین شوكری "ی كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه ئه‌نجامداوه .
پێش ئه‌م دوێته " عه‌تا ئه‌حمه‌د " ژماره‌یه‌ك گۆرانی دوێتی له‌گه‌ل هه‌ر یه‌ك له " سالار مه‌حمود ، كه‌مال محه‌مه‌د و سه‌ركۆ سه‌ردار " و چه‌ند ه‌گۆرانیبێژێكی دیكه ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده به یه‌كه‌وه گۆرانی دوێت بڵاوبكه‌نه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.