دواجار ڕۆناڵدۆی پورتوگالى دوای 9 ساڵ یاریكردن لهڕیزهكانى یانهى ڕیاڵ مهدریدى ئیسپانی ڕیزهكانى یانهكهى جێهێشت و بهگرێبهستێكى چوار ساڵه و بهبڕی 105 ملیۆن یۆرۆ پهیوهندی كرد بهیانهى یۆڤانتۆسى ئیتاڵی ، لهدوای ڕۆیشتنیشى لهڕیزهكانى ڕیاڵ مهدرید ئهستێره پورتوگالیهكه بهم شێوهیه نامهی ماڵئاوایی كهئاراستهى یانهكه و ههوادرانى كردووهم بهم شێوهیه :
ئەو ساڵانەی لە یانەی ریال مەدرید و ئەم شارە جوانە لەوانەیە خۆشترین ساڵانی ژیانم بێت ، هیچم نیە تەنها سوپاس و پێزانین نەبێت بۆ ئەم شارە جوانە و بۆ ئەم جەماوەرە خۆشەویستە ، سوپاسی خۆشەویستیتان دەكەم كەبەمنتان داوە ، ئێستا كاتی دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێیە لە ژیانم بۆیە داوای رۆیشتنم كرد هیوادارم لێم تێبگەن بە تایبەتی هاندەران ، هەموو شتێك خۆش بوو ، ناو یاریگا و ژووری خۆگۆڕین هەستم بە سۆزێكی بێ وێنە كرد، 3 چامپیۆنزلیگ لەسەریەك و 4 چامپیۆنز لە 5 ساڵی رابردوو ، وەكو خۆم 4 تۆپی زێڕینم بەدەست هێنا و 3 لاپچینی زێڕین لەو كاتەی لەم یانەیە یاریم كردووە .
ریال مەدرید دڵی منی بردەوە بۆیە سوپاسی سەرۆك و راهێنەران و هاوڕێكانم و پزیشكان و هەموو كارگێر و هونەریەكان دەكەم ، جارێكی دیكە سوپاسی هاندەرانی ریال دەكەم و تۆپی پێی ئیسپانی دەكەم چونكە ساڵانێكی خۆشم لێرە بردە سەر ، لەگەڵ یاریزانی لێهاتوو یاریم كرد ، رێز و سوپاسم بۆ هەمووان .
دەزانم قۆناغێكی تازە دێتە پێشەوە بەڵام ئارم و درێسی ریال مەدرید بەردەوام لەگەڵم دەبێت ، ئێرە ماڵی خۆمە لەهەر شوێنێك بم ، ئێستاش وەكو 9 ساڵ پێش ئێستا دەیڵێمەوە ، بژی مەدرید .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.