Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 13:25

دەستکەوتەکانی رۆناڵدۆ لەگەڵ ریال مەدرید لە ماوەی 9 ساڵدا

ڕۆناڵدۆ به‌بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ و بۆ چوار وه‌رز په‌یوه‌ندی كرد به‌یۆڤانتۆسى ئیتاڵی
کوردستان TV
100%


دوا ئەوەی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاوکردەوە کە لەسەر گواستنەوەی رۆناڵدۆ ڕێکەوتن بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی یۆڤینتۆس ئیتاڵی بکات. یانەکەی ئیتالیا بۆ ماوەی چوار وەرز ئەستێرەی پورتوگالی گواستەوە ڕێزەکانی بەبڕی 105 ملیۆن یۆرۆ و مووچەی ساڵانەشی 30 ملیۆن یۆرۆیە. 

رۆناڵدۆ ساڵی 2009 لە مانجستەر یونایتدی ئینگلیزی پەیوەندی بە یانەی شاھانەوە کرد دوای مانەوەی بۆ 9 ساڵ لە ریال مەدرید رۆناڵدۆ چەند دەستکەوتێکی لەگەل ریال مەدرید بە دەست ھێنا. 
دۆن لەگەڵ ریاڵ مەدرید لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان بەژداری 438 یاری کردەوە 451 گۆڵی تۆمارکردوە 138 ئاسێست. 
ئەو نازناوانەی رۆناڵدۆ لەگەڵ ریال مەدریدی بەدەستی ھێناون لە ماوەی 9 ساڵ دا 
2 نازناوی لالیگا ، 2 نازناوی جامی شای ئیسپانیا ، 2 نازناوی سوپەری ئیسپانیا ، 4 نازناوی چامپیۆنسلیگ ، 2 نازناوی سوپەری ئەوروپا ، 3 نازناوی  مۆندیالی یانەکان. 
نازناوەکانی تاکەکسی دۆن لەگەل یانەی شاھانە 
4 جار وەکو باشترین یاریزانی جیھان 2 جار وەک باشترین یاریزانی ئەروپا 3 پێلاوی زێرین.


كامه‌ران زێتى 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.