هه‌ریه‌ك له‌ڕۆژنامه‌كانى ماركا و ئاسى ئیسپانى كه‌دوو ڕۆژنامه‌ى نزیكن له‌یانه‌ى ڕیاڵ مه‌دریدى ئیسپانى ، له‌چاپى ژماره‌ى ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌كه‌یان له‌سه‌ر ڕۆیشتنى ڕۆناڵدۆ له‌ڕیزه‌كانى ڕیاڵ مه‌درید نووسیویانه :
ڕۆژنامه‌ى ماركا
ھیچ کەسێک وەک تۆ نابێت
کریستیانۆ رۆناڵدۆ رۆشت ؟
ئەو ئەستێرەیەی ٤٥١ گۆڵی بۆ ریاڵ مەدرید کرد
کام یانەیە ماوە رۆناڵدۆ گۆڵی لێنەکردبێ
ڕۆژنامه‌ى ئاس
ماڵئاوا کریستیانۆ
زۆر جوان بوو تا ئەوکاتەی کۆتایی ھات
ھەموو کاتە جوان و خۆشەکان لەگەڵ تۆدا لە بیر ناکرێت
رۆناڵدۆ بە ٤٥١ گۆڵەوە ریاڵ مەدریدی جێھێشت
رۆناڵدۆ ئەو ژمارە گۆڵەی لە ٤٣٨ یاریدا تۆمار کردبوو
رۆناڵدۆ بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە کرد
دوێنێ سێشه‌ممه 10 ى ته‌موزی 2018 به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانى ڕۆیشتنى ڕۆناڵدۆی پورتوگالى له‌ڕیزه‌كانى یانه‌دا ڕاگه‌یاند ، دۆن بۆ چوار وه‌رز به‌به‌ڕی 105 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی كرد به‌یانه‌ی یۆڤانتۆسى ئیتاڵی
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.