چه‌كدارانی داعش حه‌وت پۆلیسی فیدراڵی عێراق له دوبز ده‌ڕفێنێ و یه‌كێك له‌و حه‌وت كه‌سه ده‌كوژێ و شه‌شی دیكه‌شیان به رووتی ئازاد ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی دووبز به كوردستان تیفی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له گه‌ره‌كی حه‌ی ته‌نك له دووبز داعش هێرشی كرده سه‌ر پۆلیسی فیدراڵی ژماره‌یه‌ك پۆلیسی كوشت و ژمارهكیشی لێ بریندار كردن و هاوكات ٧ پۆلیسی فیدراڵی -شی رفاند.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌ئێستا ته‌رمی یه‌كێك له‌و حه‌وت رفێندراوه دۆزراوه‌ته‌وه به ناوی ته‌لال حوسێن جاسم و ٦ رفێندراوه‌كه‌ی دیكه‌یش له لایه‌ن داعشه‌وه رووت كراونه‌ته‌وه و پاشان ئازادكراون.
په‌یامنێر/ هه‌ڵۆ جه‌باری
داڕشتنه‌وه‌ی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.