Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 08:17

شه‌ست ئۆتۆمبێلی پڕ له‌ چه‌کداری داعش له‌ سوریاوه‌ دزه‌یان کردۆته‌ نێو عێراق

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق كه‌وتوونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی
کوردستان TV
100%

 سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ سوپای عێراق رایده‌گه‌ێنێ، شه‌ست ئۆتۆمبێلی پڕ له‌ چه‌كداری داعش به‌ هه‌موو جۆره‌ چه‌كێكه‌وه‌ له‌ سوریاوه‌ دزه‌یان كردۆته‌ نێو خاكی عێراق.

نه‌قیب سه‌عد موسه‌وی، له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی راگه‌یاندووه‌: به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ نزیكه‌ی 60 ئۆتۆمبێلی پڕ له‌ چه‌كداری داعش له‌ سوریاوه‌ دزه‌یان كردۆته‌ نێو عێراق ، به‌دیاریكراوی له‌ نزیك قه‌زای به‌حاج-ی سه‌ر به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا.

موسه‌وی ده‌شڵێت: ئه‌و كاروانه‌ی چه‌كدارانی داعش هه‌موو جۆره‌ چه‌كێكیان پێیه‌و خۆیان بۆ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی زۆر گه‌وره‌ ئاماده‌ كردووه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: هێزه‌كانی عێراق كه‌وتوونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی خۆیان بۆ هه‌ر جۆره‌ هێرشێكی چه‌كدارانی داعش ئاماده‌ كردووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: به‌غداد ئه‌لیۆم

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.