نانی جۆ به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به ڕیشاڵ و ڤیتامین و كانزاكان، كۆمه‌ڵێك سوودی له ڕاده‌به‌ده‌ری ته‌ندروستی ھه‌یه وه‌كو:
١. به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له مادده‌ی ڕیشاڵ له جۆدا بوونی ھه‌یه یارمه‌تی كرداری ھه‌رس كردن و ڕێكخستنی پرۆسه‌ی میتابۆلیزم و دابه‌زاندنی و كێش و نه‌ھێشتنی قه‌بزی ئه‌دات
٢. ماده‌ی سیلینیۆم له ھه‌موو خۆراكێكدا بوونی نییه به‌ڵام له جۆدا ڕێژه‌یه‌كی به‌رز ھه‌یه، كه‌می ئه‌م مادده‌یه به یه‌كێك له ھۆكاره‌كانی شێرپه‌نجه‌ی پێست و جگه‌رو قۆڵۆن و گه‌ده و سنگ دائه‌نرێت، چونكه سیلینیۆم وا ئه‌كات جگه‌ر له‌و مادده شێرپه‌نجه‌ییانه پاك بكاته‌وه.
٣. به‌ھۆی به‌رزی ڕێژه‌ی ڕیشاڵ و نزمی ڕێژه‌ی كاربۆھایدرات وا له ڕژێنی ئه‌نسۆلین ئه‌كات به ڕێك و پێكی كاربكات، به‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی باش یارمه‌تی دابه‌زاندنی شه‌كری خوێن ئه‌دات، بۆ ئه‌و كه‌سانه زۆر به‌سووده كه شه‌كره‌یان ھه‌یه
٤. یارمه‌تی كۆنترۆڵ كردنی به‌رزی فشاری خوێن و به‌رزی كۆلیسترۆڵ و چه‌ورییه‌كانی خوێن ئه‌دات.
٥. ئه‌گه‌ری تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌خۆشییه‌كانی تری دڵ كه‌م ئه‌كاته‌وه
٦. یارمه‌تی پته‌و بوونی ئێسكه‌كان ئه‌دات
٧. ته‌ندروستییه‌كی باش به پێست ئه‌گه‌یه‌نێت و وا ئه‌كات پێست دره‌نگتر چرچوو لۆچ بێ.
٨. ئه‌و كه‌سانه‌ی نانی جۆ ئه‌خۆن به ده‌گمه‌ن تووشی نه‌خۆشییه درمییه‌كان ئه‌بن، ئه‌وانه‌شی تووش ئه‌بن له كه‌سێكی تره‌وه بۆیان ئه‌گوێزرێته‌وه
٩. جیھازی به‌رگری له‌ش به‌ھێز ئه‌بێت له ئاستی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی تر كه كارده‌كاته سه‌ر سیسته‌می به‌رگری له‌ش، وه‌كو ڕۆماتیزم و سه‌وه‌فان.
سه‌رچاوه/ ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.