بریاره گرووپی میوزیكی رستاك له رێكه‌وتی 21/7/2018 ،كۆنسێرتێكی میوزیك و گۆرانی له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامبدات .
گرووپی " تێد ئێكس نیشتمان " له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له په‌یجی تایبه‌تی خۆیان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه ، كه ئه‌وان كۆنسێرتێكی میوزیك و گۆرانی بۆ گرووپی رستاك ساز ده‌كه‌ن ، به پێی گرته ڤیدیۆكه بێت كۆنسێرته‌كه له هۆلی " سه‌عد عه‌بدولڵا " له هه‌ولێر به‌ریوه‌ده‌چێت .
بریاره له‌م كۆنسێرته‌دا گرووپی رستاك جیا له مۆسیقا و گۆرانی كوردی ، میوزیكی نه‌ته‌وه و گه‌لانی دیكه‌ی ناوچه‌كه بژه‌نن .
تێدئێكس نیشتمان كۆنفرانسێكی نێوده‌وله‌تییه هه‌ر جاره‌ی له شوێنێك و له وڵاتێك كۆنفرانس سازده‌كات و له‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ر و پرسی مرۆیی و هونه‌ری باس و بابه‌ت پێشكه‌شده‌كات .
رستاك یه‌كێكه له گرووپه ناسراوه‌كانی میوزیك كه 21 ساڵ پێش ئێستا له وڵاتی ئێران ، له چوارچێوه‌ی گرووپێكی به ئه‌زمووندا كار‌و چالاكی خۆیان ده‌ستپێكرد ، ئه‌م گرووپه زیاتر كار له‌سه‌ر په‌ره‌دان به میوزیك و ئاواز و گۆرانی ناوچه‌یی " نه‌ته‌وه و گه‌لانی ئێران و ناوچه‌كه " ده‌كه‌ن .
جێی باسه ، " سیامه‌ك سپێهری " له شاری كرماشان سه‌رپه‌رشتی ئه‌م گرووپه ده‌كات و ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیاری دیكه‌ی كورد گۆرانیبێژیان تێدایه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.