گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " تارا ره‌سول " بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندن و ئاماده‌كردنی 2 گۆرانی تازه ، له ئێستادا به سه‌ردانێك گه‌راوه‌ته‌وه كوردستان .
هونه‌رمه‌ند " سالار عه‌بدولڵا "كاری ئاواز و میوزیك بۆ ئه‌م دوو به‌رهه‌مه تازه‌ی " تارا "ئه‌نجامده‌دات ئاشكرایده‌كات ، یه‌كه‌م گۆرانی به ناوی " هه‌ڵه‌بجه‌ی جاران " ه تێكسته‌كه‌ی له لایه‌ن " دیار هه‌ڵه‌بجه‌یی " نووسراوه و هه‌ریه‌ك له گۆرانیبێژان " ناسری ره‌زازی ، نه‌جمه‌دین غولامی ، ئاریان كه‌ریم و تارا ره‌سول " به یه‌كه‌وه ده‌یچرن .
به‌رهه‌می دووه‌می " تارا " بریتییه له گۆرانییه‌كی مندالان له چێر ناوی " گۆرانی مناڵ " ، ئه‌م گۆرانییه تایبه‌ته به خاتوو " تارا " خۆی ، ئه‌م به‌رهه‌مه له تێكستی " عه‌لی حه‌مه ره‌شید " به‌رزنجییه و كاری میوزیكی له شاری سلێمانی بۆ ئه‌نجامده‌درێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.