له مێژووی میرنشینی سعودیه بۆ یه‌كه‌مینجار ئافره‌تێك ده‌بێته نمایشكاری جلوبه‌رگ و یه‌كه‌مین نمایشی خۆی له شاری پاریس له وڵاتی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامده‌دات .
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یلی " به‌ریتانی ئاشكرایده‌كات ، تایلیدا تامری ته‌مه‌ن 18 ساڵانی سعودی ده‌بێته یه‌كه‌مین خانمی ئه‌م وڵاته كه به‌شداری له نمایشی جلوبه‌رگ كردووه ، تایلیدا نیشته‌جێی شاری جه‌ده‌یه ، به‌ڵام به هۆی گونجاوی جه‌سته‌ی بۆ نمایشی جلوبه‌رگ له لایه‌ن كۆمپانیای " ئه‌نتۆنی گیرمالدی " فه‌ره‌نسی داواكرا به‌شداری له نمایشكردنی جلوبهك بكات .
تایلیدا بۆ رۆژنامه‌ی " ده‌یلی مه‌یل " ئاشكرایكردووه ، بە هۆی بەشداری كردن وەكو نمایشكارێكی جلوبەرگ هێرشێكی ناڕەوام كراوەتە سەر، بەڵام وەكو ئەوەی گرنگە بۆ من ئەوەیە یەكەمین خانمم لە میرنشینی سعوودییە كە دەبمە نمایشكاری جلوبەرگ .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.