Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 15:27

سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ ژنێکی ئەندامی گروپێکی نازی درا

تاوانبارە بە کوشتنی 9 کەسی تورک و کەسێکی یۆنانی
کوردستان TV
100%


دوا ئەندامی گروپـێکی نازیـیە نوێـیەکانی ئەڵمانیا کە ژنێکە و بەرپرسە لە کوژرانی 10 پەنابەرانی وڵاتەکە، سزای زیندانی هەتاهەتایی درا.

دادگایەکی میونخ ڕۆژی چوارشەممە ئەم سزایەی بۆ( بێتە تسیشێپ) دەرکرد کە تاوانبارە بە کوشتنی 9 کەسی تورک و کەسێکی یۆنانی و پۆلیسێکی ژنی ئەم وڵاتە. گروپەکە ئەم تاوانانەی لە نێوان ساڵانی 2000 بۆ 2007 دا ئەنجام داوە. پـرۆسەی دادگایـیکردنەکەی لە ساڵی 2013 وە دەسـتیپـێکردووە.

بێتە تسیشێپی تەمەن 43 ساڵ لەگەڵ دوو کەسی دیکە دامەزرێنەری گروپەکە بوون بە ناوی سۆشیالیستی نیشتیمانی نهێنی و جگە لەو کوشتنکاریـیانە چەندان تاوانی دیکەیان لە سەرانسەری ئەڵمانیا ئەنجامدابوو. ناوبراو لە ساڵی 2011 دەسـتگیرکرا پاش ئەوەی هەردوو ئەندامەکەی دیکەی گروپەکەی خۆیان کوشت.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.