Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 10:32

‌عیراق و ئێران روفاتی 116 سه‌ربازی سه‌رده‌می شه‌ڕى هه‌شت ساله‌ى نێوانیان ئاڵوگۆڕکرد

ناسنامه‌ی 14 سه‌ربازی عیراقی و 11 سه‌ربازی ئێرانی ئاشكرابووه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11/7/2018، عێراق و ئێران له‌رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری مه‌نزه‌ریه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌ روفاتى 116 سه‌ربازی سه‌رده‌می شه‌ڕی‌ هه‌شت ساڵه‌ی‌ نێوانیان ئاڵوگۆڕ كرد.

له‌م باره‌وه‌ كه‌ریم عه‌لی ئاغا جێگری پارێزگاری دیاله‌، كه‌ به‌شداربووی مه‌راسیمی ئاڵوگۆڕكردنی روفاته‌كان بوو، به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند" ئه‌و روفاتانه‌ی ئه‌مڕۆ ئاڵوگۆڕكران، 116 رووفات بوون، كه‌ 74 روفاتیان، روفاتی سه‌ربازانی عیراقی بوون كه‌ له‌ خاكی‌ ئێران دۆزراونه‌ته‌وه‌ و 42 روفاتیان هی سه‌ربازی ئێران بوون ، كه‌ له‌ خاكی‌ عیراق بوون.

جێگری پارێزگاری دیاله‌ ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئاڵوگۆڕكردنه‌وه‌ی روفاته‌كان به‌پێی رێكه‌وتنێكی نێوان هه‌ردوو وڵات بووه‌، كه‌ پێشتر له‌شاری هه‌ولێر له‌نێوانیاندا واژۆ كراوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، كه‌ به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌، ئاڵوگۆڕكردنی روفاته‌كان درێژه‌یان ده‌بێت، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕكردنی روفاته‌كان بوو له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا".

كه‌ریم عه‌لی راشیگه‌یاند" ناسنامه‌ی 14 سه‌ربازی عیراقی و 11 سه‌ربازی ئێرانی ئاشكرابووه‌، سه‌ربازه‌كانی تر نه‌ده‌ناسرانه‌وه‌ و ناسنامه‌كانیان دیار نییه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.