دوای سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژارده‌ى كڕواتیا به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئینگڵته‌را به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك ، به‌هۆی ئه‌و ئه‌نجامه‌وه كڕواتیا سه‌ركه‌وت بۆ یاری كۆتایی مۆندیال ، ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتووش كاتژمێر 6:00 ئێواره به‌كاتى هه‌ولێر رووبه‌رووی فه‌ره‌نسا ده‌بێته‌وه
له‌دوای یاریه‌كه لۆكا مۆدریچى كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى كڕواتیا له‌لێدوانى بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند :
شتێکی جیاوازمان پێش كه‌ش كرد له‌یاریگادا تابتوانین سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ین به‌سه‌ر ئینگلته‌را ، ڕۆژنامه‌كانى ئینگڵته‌را كڕواتیایان به‌به‌چووك سه‌یر ده‌كرد ، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یان ئه‌نجام دا له‌و تێڕوانینه‌ى هه‌یان بوو بۆ ئێمه كه‌به‌بچووك ناوى كڕواتیایان ده‌هێنا .
مۆدریچ ڕاشیگه‌یاند ، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵ و نووسینانه‌ى ئینگلیز ده‌یاننوسى ده‌مان بینى ، ئێتاش بابینین كێ بە ماندوو بون دەکات و کاممان نیگەرانین و باجه‌كه‌شى درا
له‌باره‌ى یاریه‌كه‌وه مۆدریچ ڕایگه‌یاند ، ئێمه لە رووی توانای جەستەیی و بیرکردنیشەوە کۆنترۆڵی یاریەکەمان کردبوو ، هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه‌بوو بتوانین پێش كۆتایی كاتى یاسایی یاریه‌كه گۆلی براوه‌بوون تۆمار بكه‌ین ، ئه‌وه‌ش نه‌كرا كه‌وته گێمى یه‌كه‌مى زیاد كراوه‌وه .
مۆدریچ ڕاشیگه‌یاند ، گه‌یشتنمان به‌یاری كۆتایی ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره‌یه بۆ ئێمه وه‌ك خه‌ون وایه ، ئه‌مه گەورەترین سەرکەوتن و دەستکەوتە لە مێژووی تۆپی پێی کرواتیا بۆیە ده‌بێت هه‌موومان شانازی پێوە بکەین له‌و تۆماره نوێیه‌ى ده‌نوسرێته‌وه
له‌باره‌ى ڕۆناڵدۆوه مۆدریچ ووتى ، به‌داخه‌وه حه‌زمان نه‌ده‌كرد ڕۆناڵدۆ بڕوات له‌ریال مه‌درید ، وه‌ك خۆم خۆزگه‌م ده‌خواست بمابایه‌وه ئه‌و یاریزانێكى تایبه‌ته و جێگاى دیاره ، بۆیه سوپاسى ڕۆناڵدۆ ده‌كه‌م ئه‌وه‌ى له‌ڕابردوو ئه‌نجامى دا بۆیانه‌كه هیوا ده‌خوازم سه‌ركه‌وتوبێت له‌گه‌ل یانه نوێكه‌یدا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.