له هه‌دوو پاڵه‌وانێتی جامی جیهانی و یۆرۆی پێشوودا هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را گرفتی گۆڵكردنیا هه‌بوو به تۆپی وه‌ستا، یاخود سوود وه‌رگرتن له ناوچه‌ی (18) یارده‌ی تیپی ڕكابه‌ر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕاهێنه‌ری ئینگلته‌را ساوسگێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ری سكۆتله‌ندی ئالان راسل ئه‌نجامدا، تا له ماوه‌ی یارییه‌كانی جامی جیهانی وه‌كو ڕاهێنه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هێرشبه‌رانی تیپه‌كه ده‌ستبه‌كار بێت، دیاره راسل پێشتر ڕاهێنه‌ری تاكی چه‌ندین هێرشبه‌ری نموونه‌ی (ویلفرید زاها، ئه‌ندرێس تاونسیند، ئۆفبی)...هتد بووه، هه‌روه‌ها ڕه‌فائێل بینتێز له یانه‌ی نیوكاسڵ پێشتر بۆ ماوه‌یه‌ك داوایكرد مه‌شق به هێرشبه‌ری سڕبی ئه‌لكسانده‌ر میترۆڤیچ بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وه‌كو هێرشبه‌رێكی ه دیقه‌ت له سوود وه‌رگرتنی تۆپی هه‌وایی گرفتی نه‌بێت، كه دیاره ئه‌ره‌كی ئه‌م ڕاهێنه‌ر ته‌نیا مه‌شق پێكردن و فێركردنی هێرشبه‌رانه چۆن سوود له تۆپه وه‌ستاوه‌كان ببینن له‌هه‌ر جێگایه‌كی نێو بۆكسی گۆڵه‌كه‌دا بێت و به به‌رده‌وامی به‌دوای چاره‌سه‌ری ده‌رفه‌ت و ڕووبه‌ری گونجاو‌دا بگه‌ڕێن. له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی پێشوو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیز (72) لێدانی سووچیان هه‌بووه، كه‌چی ته‌نیا جاریك گۆڵیان نه‌كردووه، به‌ڵام ئالان ڕاسل له‌م ماوه‌یه‌دا به پشت به‌ستن به‌و گه‌شته‌ی له‌گه‌ڵ ساوسگێت كردی بۆ ئه‌مه‌ریكا و به‌سوود وه‌رگرتن له ستایلی تیپی سیهۆكس و یاریی تۆپی پێی ئه‌مریكا ركبی، كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد تیپه‌كه‌ی زۆرترین سوود له تۆپی وه‌ستا به لێدانی سزایشه‌وه ببینێت، بۆیه ئێوه ته‌ماشاكان هاری كین باشترین گۆڵكاری تیپه‌كه به باشترین شێوه له‌ڕووی ئاماده‌یی ته‌كتیكی راسل شه‌ش گۆڵی له‌نێو ئه‌م مۆندیاله كردووه، كه زۆربه‌ی به سوود وه‌رگرتنبووه به تۆپی ڕاوه‌ستاو له جێگا جیاوازه‌كانی ناوچه‌ی گۆڵی ڕكابه‌ر.
هه‌وراز كاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.