به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی شاردۆته‌وه لیژنه‌ی چاودێری ڕه‌وشتی له په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا بڕی ١٠٠ دۆلار غه‌رامه‌ی به‌سه‌ر جه‌ستن ترودۆی سه‌رۆك وه‌زیراندا سه‌پاندووه.
لیژنه‌ی چاودێری ڕه‌وشتی له په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا ڕایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه جه‌ستن ترودۆ چاویلكه‌یه‌كی به خه‌ڵات بۆ هاتووه كه به‌هاكه‌ی ٢٠٠ دۆلاربووه به خه‌ڵات بۆی هاتووه و له كاتی یاسایی خۆیدا ئاشكراینه‌كردووه چونكه ده‌بوو به پێی یاساكانی كه‌نه‌دا له ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژدا وورده‌كاری و نرخ و هۆكاری هاتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ ده‌زگای چاودێری وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا بكات، به‌ڵام نه‌یكردووه به‌و هۆكاره‌ش بڕی ١٠٠ دۆلار غه‌رامه كراوه..
هه‌رچه‌نده ئیلیانور كاتینارۆ سكرتێری جه‌ست ترودۆ ڕایگه‌یاندووه كه به هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی كارگێڕییه‌وه له ماوه‌ی یاساییدا نه‌توانراوه وورده‌كارییه‌كانی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه بدرێته ده‌زگاكانی چاودێری وڵاته‌كه‌ی و بۆیه ئه‌وه ڕوویداوه.
شایانی باسه چاویلكه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی دورگه‌ی ئه‌میر ئیدواردهوه وه‌ك خه‌ڵات پێی دراوه.
سه‌رچاوه/ ئاشتی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.