ئه‌وكاته‌ی له مۆندیال پرتوگال چووه‌ده‌ره‌وه، سانتۆسی ڕاهێنه‌ری ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه باسی شكستی تیپه‌كه‌ی نه‌كرد، به‌ڵكو وتی: ڕۆناڵدۆ له‌گه‌ڵماندا ده‌مێنێته‌وه و یاریزانه لاوه‌كانیش پێویستیان به‌وه. ئه‌م چه‌ند وشه ساكاره‌ی ناوبراو پێمان ده‌ڵێت بۆ چه‌ند ساڵێكی دیكه ڕۆناڵدۆ ده‌توانێت یاریزانی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ی بێت، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ئه‌و یاریزانه نابێت له تیپێك یاریی بكات زۆربه‌ی كاته‌كان یه‌ده‌گ و چاره‌نووسی خۆی له وه‌رزێك زیاتر نه‌زانێت، هه‌روه‌ها ناشكرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا یاریی بكات، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك توانای ڕكابه‌ری نازناوه تاكییه‌كانی نامێنێت، جگه له‌وه‌ی ڕووی نه‌ده‌كرده‌وه خولی ئینگلیزی، باشترین كارێك تاقیكردنه‌وه‌ی بوو له خولێكی نوێ‌دا، كه هه‌م یارمه‌تیده‌دات ئاستی بپارێزێت، هه‌میش ئه‌زموون و شتێتی ئه‌و بۆ یاریكردن له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان واده‌كات خانمه پیره‌كه قسه‌یه‌كی دیكه بكات، به‌وه‌ش ڕۆناڵدۆ زیاتر زامنی مانه‌وه‌ی له‌ڕێزی هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال ده‌بێت، كه ناكرێت یاریزانه‌كه‌ت ڕۆناڵدۆ بێتوو له یانه‌ی یۆڤی یاریی بكات، تۆ بانگهێشتی ڕیزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگالی نه‌كه‌ی، بۆیه بڕیاره‌كه‌ی ڕۆناڵدۆ ژیری و ته‌كتیكی بوو بۆخۆی و كۆی ئه‌وانه‌ی عاشقی ڕۆڵه‌كه‌ی مادێران.
هه‌وراز كاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.