Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 18:27

دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلا مێرکڵ کۆبووه‌ دواى ئه‌وه‌ى ئه‌ڵمانیاى به‌ دیلى رووسى ناوبرد

باس له‌ په‌یوه‌ندی بازرگانى و خه‌رجییه‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌ین
دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌نجێلا مێركڵ
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ئه‌ى بى سى نیوز، له‌ چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى وڵاتانى ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانى ناتۆ كه‌ له‌ شارى برۆكسلى پایته‌ختى به‌لجیكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلا مێركڵ ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌.

تره‌مپ له‌ كاتى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ مێركڵ چه‌ند وته‌یه‌كى پێشكه‌ش به‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ كرد كه‌ بانگهێشتى ژوورى كۆبوونه‌وه‌كه‌ كرابوون و ڕایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌یه‌كى زۆر سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام ده‌ده‌ین، باس له‌ په‌یوه‌ندی بازرگانى و خه‌رجییه‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندییه‌كى زۆر زۆر باشمان هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیاشدا په‌یه‌وه‌ندییه‌كى به‌هێزمان هه‌یه‌، تره‌مپ له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا وتى: من پێموایه‌ بازرگانى نێوانمان زیاد ده‌كات و زۆر شتى دیكه‌ش زیاد ده‌كه‌ن، به‌ڵام با بزانین چى روو ده‌دات.

هاوكات ئه‌نجێلا مێركڵ ده‌رباره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێكى باشه‌ بۆ ئاڵوگۆركردنى بیروڕا ده‌رباره‌ى پێشهاته‌ ئابوورییه‌كان و داهاتووى په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانمان

هه‌روه‌ها ئه‌نجێلا مێركڵ وتى: زۆر گرینگه‌ ئه‌م جۆره‌ ئاڵوگۆرانه‌ ئه‌نجام بدرێن هه‌روه‌ك ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامم دا چونكه‌ له‌دواى هه‌موو شتێك ئێمه‌ هاوپه‌یمان و هاوكارى یه‌كترین و هه‌ر لاییه‌كمان هاوپه‌یمانێكى باشین و ده‌مانه‌وێت له‌ داهاتووشدا درێژه‌ به‌ كاره‌ هاوبه‌شه‌كانمان بده‌ین.

جێى ئاماژه‌یه‌ ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 11ى ته‌مموزى 2018، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ ڕێككه‌وتنى غازى نێوان ئه‌ڵمانیا و ڕووسیا ره‌خنه‌ى له‌ هاوپیمانه‌كانى خۆى له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیا گرت و ئه‌ڵمانیاى به‌ دیلى ڕووسیا ناو برد.

له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌نجێلا مێركڵ ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا وڵامى تره‌مپى دایه‌وه‌ و وتى : ئه‌ڵمانیا هه‌مێشه‌ سه‌ربه‌خۆ بووه‌ له‌ له‌ بژارده‌ى سیاسه‌تى و دڵخوشم كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كگرتووین و ئازادین، به‌هۆى ئه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌توانین سیاسه‌تى سه‌ربه‌خۆمان هه‌بیت و بڕیارى سه‌ربه‌خۆ بده‌ین. 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.