خوان كودرادۆ یاریزانى یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵی له‌تویتێكیدا ڕایده‌گه‌ێنێت، درێسه‌كه‌م كه‌ژماره 7 بوو له‌یانه‌كه‌م به‌خشیم به‌ڕۆناڵدۆ ، بۆیه باشترە زیاتر ببەخشین لەوەی زیاتر وەربگرین ، هیوادارم ڕۆناڵدۆ ئەم ژمارەیە پیرۆزتر بكات لە قۆناغە تازەكەی له‌گه‌ل یانه‌كه‌ماندا .. فۆرزا یوڤی
ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو به‌بڕیارێكى فه‌رمى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید ڕۆیشتنى كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی له‌ڕیزه‌كانى یانه‌كه‌یدا دوای 9 ساڵ له‌یاریكردن بۆ مه‌درید ڕاگه‌یاند ، ڕۆناڵدۆ به‌گرێبه‌ستێكى چوار وه‌رزی به‌بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی كرد به‌یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵی
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.