Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 03:40

گەورەترین بانکی ژاپۆن ئێران سزا ده‌دات

4ی مانگی نۆڤەمبەرەوە، ئەم بڕیارە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە
کوردستان TV
#11
100%

گەورەترین بانکی ژاپۆن بڕیاری داخستنی سەرجەم پەیوەندیەکانی لە گەڵ ئێراندا.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرای دەکات، گەورەترین بانکی ژاپۆن بڕیاری داخستنی سەرجەم پەیوەندیەکانی لە گەڵ ئێران داوە و ئەم بڕیارەش بە ئاراستەی پابەندبوونی بە گەمارۆکانی سەر ئێران هەژمار دەکرێت.

بەشی عەرەبی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی حوزه‌یران، وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵی بەڵگەیەکی بڵاو کردەوە، کە ئەم بانکەی ژاپۆن بە ئاراستەی پابەندبوونی بە گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر ئێران، هەموو پەیوەندیەکانی خۆی لە گەڵ ئێران دادەخات.

بانکی میتسیۆبیشی یو.ئێف.جی، وێڕای راگەیاندنی ئەم بڕیارەی خۆی دەڵێت “لە رۆژی 4ی مانگی نۆڤەمبەرەوە، ئەم بڕیارە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.