ئەمڕۆ 12ی تەمموزی 2018 موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر و هاوپەیمانی سائیرون لەسەر خۆپیشاندانەکانی بەسرە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوەکە بە دوو بەش پەیامی ئاڕاستەی حکومەت و هاووڵاتیانیش کردووە، لەو بەشەشدا کە پەیام ئاڕاستەی حکومەت کراوە داواکراوە "حکومەت هانا بۆ کۆمپانیا بیانییەکان ببات بۆ چارەسەری کارەبا، زیاتر دامەزراوە کارەباییەکان بپارێزێت، دابەشکردنی کارەبا باشبکرێت و وەرگرتنی پارەی کارەباش بدرێتە کۆمپانیای ئەهلی عێراقی و بیانی دووربخرێتەوە لە حکومەتە گەندەڵەکانەوە.
پارەی کارەباش بەپێی بژێوی هاووڵاتیان رێکبخرێتەوە، چەند ساڵێکە داوادەکەین کە کارەبا بکرێتە سیستمێک کە بەپێی پێویستی هاووڵاتیان ئەمپێری کارەبایان پێبدرێت ئەگەر گەل رازیبێت، هەروەها بەخێرایی کارەبای شوێنە خزمەتگوزاریی و فریاگوزارییە خێراکان لە سیاسی و بەرپرسانی حکومەت ببڕدرێت و بۆ دەزگا خزمەتگوزارییەکان بن بەس.
ئاماژەی بەوەشداوە کە دەبێت حکومەت کرێی مۆلیدە ئەهلییەکان بدات یان هاوکاری هاووڵاتیان بکات، مۆلیدەی کارەبا بەسەر هەندێ ناوچەدا بەتایبەت ناوچە هەژارنشین و گوندەکان دابەشبکرێت و مانگانەش سوتەمەنی بدرێتە ئەو کەسانەی دەستکورتن یان هیچ مووچەیەکیان لە حکومەت نییە.
هەروەها داوای لە هاووڵاتیانیش کردووە، دەستبگرن بە بەکارهێنانی کارەباوە لەناو ماڵ و شوێنە گشتییەکانیش، بەشێوەی نایاسایی کارەبا بۆ ماڵ و شوێنی کارەکانیان دابین نەکەن، کرێی کارەبا بەشێوەیەکی رێکوپێک بدەن و لە خۆپیشاندانەکانیاندا دووربکەونەوە لە کاری توندوتیژی.
لە کۆتاخاڵیشدا دەڵێت چەند کەسێک وەک نوێنەر دەنێرین بۆلای خۆپیشاندەران بۆ ئەوەی لە کێشەکانیان ئاگادارتر بین و چارەسەری بکەین.
شایهنی باسه ماوهی چهند رۆژێكه خۆپیشاندان لهشاری بهسره بهرێوهچێت و هاووڵاتیان داوای خزمهتگوزاری و چاكسازی له شارهكه دهكهن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.