Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 10:26

عەسائیبى ئەهلولحەق دژى بریارێکى هاوپەیمانی ناتۆ ده‌وه‌ستێته‌وه‌

عەسائیبى ئەهلولحەق: دژی ھەر جۆرە ھێزێکی دەرەکین لە ناو خاکی عێراقدا
کوردستان TV
100%

عەسائیبى ئەهلولحەقى سه‌ربه‌ گروپە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە فەرمی دژایەتی خۆی بۆ بڕیارەكانی هاوپەیمانی ناتۆ ڕاگەیاند بۆ ناردنی هێزی سەربازی زیاتر بۆ عێراق.

له‌م باره‌وه‌ نەعیم عەبودی وتەبێژی عەسائیبى ئەهلولحەق ڕایگەیاند" عێراق هیچ پێویستیەكی بە هێزه‌كانى ناتۆ نیە و بوونی هێزی سەربازی بێگانەش لەناو خاكی عێراقدا پێویستی بە ڕەزامەندی پەرلەمان هەیە".

نەعیم عەبودی رایگەیاندووە بوونی ھێزی سەربازی لە عێراق پێویستی بە مۆڵەتی پەرلەمان ھەیە و ئێمە دژی ھەر جۆرە ھێزێکی دەرەکین لە ناو خاکی عێراقدا. 

وتیشی" بوونی هێزەكانی ناتۆ پێشێلكردنی سەروەری خاكی عێراقە و ولات خۆی سووپا و پۆلیس و هێزی ئەمنی هەیە.

دوێنێ لە كۆبونەوەی لوتكەی وڵاتانی نتۆدا بڕیاردا بە ناردنی شاندێكی سەربازی ناجەنگی لە عێراقدا بە سەرۆكایەتی وڵاتی كەنەدا بۆ ئەوەی مەشق و راهێنان بە هێزە عێراقیەكان بكەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.