سەرۆک کۆماری رووسیا، ئەمڕۆ لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئێران کۆبۆوەو پەیامێکی له‌لایه‌ن ئێرانەوە پێگەیەشت.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بنیامین ناته‌نیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و گفتۆكردنی سه‌باره‌ت به بوونی ئێران له سوریا، فلادیمێر پۆتینی سه‌رۆكی روسیا له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی راوێژكاری عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێبه‌ری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران كۆبۆوه.
لای خۆشیه‌وه كرملین هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌ی پۆتین و ویلایه‌تی بڵاوكرده‌وه بێ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه بڵاوبكاته‌وه، واش چاوه‌روان ده‌كرێت بوونی ئێران له سوریا له به‌رنامه‌ی كاره‌كانی گفتوگۆی لوتكه‌ی داهاتووی نێوان ئهمریكاو روسیا بێت.
پێشتریش مۆسكۆ رایگه‌یاندبوو ناكرێت داوای كشانه‌وه‌ی ئێران له سوریا بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.